Backmedlar, Japanese plum, loquat
هەنگی دونیا

Latin: - Eriobotrya japonica
English: - medlar, Japanese plum, loquat
هەنگی دونیا 

هەنگی دونیا دارێکی باڵا کورتە و گەڵاکانی رەنگیان سەوزێکی پڕ رەنگ یان تۆخن، گوڵەکانی سپی و بچکۆلەن و بۆنێکی توندیان لێ دێ. لە سەرەتاوە لە وڵاتی چینەوە هاتووە بۆ ژاپۆن و خەڵکی بە میوەیەکی ژاپۆنی دەزانن، ئێستا لە زۆربەی بەشەکانی جیهاندا دەچێندرێ و بەر دەدا.
ئەم دارە بەرێک دەگرێ لە شێوازدا لە کویژ دەچێ بەڵام لە قەبارەدا بە ئەندازەی هەڵووچەیەک دەبێ و هەر وەک هەڵووچە و ئالوبالوو بەکار دەخورێ. ئەم میوەیە ئاودارە و تامەکەشی شیرینێکی کەم تامەی مەیلەو ترشی هەیە. ئەگەر پیستەکەی قەڵەو بێ ئەوا پیستی دەکەننەوە دەنا بە پێستەوە دەخورێ.
رۆژی ٣٠ مانگی ١٠ی ٢٠١٤ مامۆستا فەهمی کاکەیی لەسەر ئەم میوەیە بەم جۆرە بۆی نووسیبووم: "ناوی ئەو میوەیە (یەنگی دونیا/ یەنی دونیا)یە نەک (هەنگی دونیا)، ناوەکەش بە تورکییە نەک بە کوردی و دەکاتە "دونیای نوێ". لە گوگلدا بە دوای وێنەی ئەم وشەیەدا بگەڕێ (yeni dunya"
لەسەر ئەم بۆچوونەی مامۆستا فەهمی منیش هاتمە سەر ئەو باوەڕە کە کورد ناوە تورکیەکەیان هیناوە و گوڕیانە، لەبەر ئەوە نە لەگەڵ ناو زانستی و علمیەکەیدا دێتەوە و نە لەگەڵ ناوە تورکیەکەدا.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-