BackYellow helmet flower, Aconit
هەلای هەل

Latin: - Aconitum anthara - Napellus - Conium maculatum - Apioideae
English: - Yellow helmet flower, Aconit
هەلای هەل 

گیاژار، گیایەکی دوو ساڵەیە لە تیرەی (Ranunculaceae) و لە رەگەزی "هەلایی هەل" (Conium)کە لە ٨٠ تا ١٥٠ سانتیمیتر باڵا دەکا، لاسکەکەی سوورێکی مەیلەو ئەرخەوانییە. لەبەر ئەوە مادەی ژەهراوی وەک ئالکولوئیدە جۆراوجۆرەکان و سیکوتوکسین لەم رووەکەدا هەیە، بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ زۆر زۆر ژەهراوی و کوژندەیە. لە ناوەکەشیدا دیارە کە زۆر زیان هێنەرە. بەڵام کوتراوی ئەم گیایە لەگەڵ ماست تێکەڵ دەکەن و وەک دەرمانی ساڕێژکەری برینی چڵکن و میکرۆبی وەک دەرمان بەکار دێ.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ٦٤ و ٦٥دا لەسەر مێژووی ئەم گیایە دەنووسێ کە گەوایە چیرۆک و بەسەرهاتێکە لە ناوچەی هەوراماندا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئەوە دەڵێ:" بەپێی ئەو چیرۆکە کاتێک خودای سەرچاوەی ئاوی "بڵ" کاتێک دەستی بۆ لای کوێستانی مێراو درێژ کرد، تۆوێکی لە مستی نا، مێراو تۆوەکەی چاند و گیای "هەلای هەلی" لێ سەوز بوو کە بە زوانی هەورامی "هەل" بە مانای تیشک و گەرما دێ و لە زمانی یۆنانیشدا بە هەمان مانا دێت. هۆکاری ناونانەکەشی لەبەر ئەوەیە کە بە خواردنی ئەم گیایە گەرمایەکی زۆر و لەرادەبەدەر لە لەشدا پێک دێ و گۆڕنکارییەکی ئانزیمی لەو کەسەدا پێک دێ و گیانی لەدەست دەدا. "هێڵاو" کە بە یونانی و بە هەورامیش بە مانای پێگە و بنکەی ئاگری پێرۆزە و لەبەر ئەوە ئەم گیایە هەدییەیە بۆ خودای "بڵ" زۆر پیرۆز و مەقدەسە و بۆ رەوینەوە دێو و درنج و ئەرواحی خراپ، خەڵکی ئەم گیایەیان لە دەوروبەری ماڵەکانیاندا دادەنا.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-