BackCommon fig
هەنجیرە کێوی

Latin: - Ficus carica
English: - Common fig
هەنجیرە کێوی 

هەنجیرە رەقە، هەنجیرە قیڕە، جۆرێک هەنجیری نەباشە کە بە شێوەی کێوی و خۆڕسک لە کێوەکانی کوردستاندا دەڕوێ. بەرێکی وەک هەنجیر دەگرێ کە زۆر چووکەترە و زۆر دێرتریش پێدەگا و تامیشی وەک هەنجیری پەروەردە کراو خۆش نیە. دارەکەی زۆر لاواز و چووکەیە، گەڵاکانی پەنجەیی و رەنگیان سەوزێکی ئاماڵ خۆڵەمێشی یە. بەر و گەڵاکانی لە کاتی کەندەوەدا شیرێکی زۆریان لێ دەێتە دەرێ کە زۆر ژەهراوین و ئەگەر بکەوێتە سەر پێستی لەش خانەکانی دەمرێنێ. گەڵاکانی "Glycosiderutin "یان تێدایە و نزیکەی ٠،٦ لە سەددا مەوادێکی زۆر تاڵیان بە ناوی فیکوسین "Ficusin" و برگاپتین "Bergaptene" تێدایە.
کوڵێندراوی گەڵای هەنجیر بۆ سک ئێشە باشە. ئەوانەی کە باوەسیری (بواسیری)یان هەیە گەڵای هەنجیر لەسەر کۆمیان دادەنێن بۆ تەسکینی ئێش و ئازار زۆر باشە. کوێندراو و دێمکراوی لەق و پۆی تازەی هەنجیر ئاوی زیادەی لەشە لە نێو دەبا. بۆ دەرمانی سکچوونی ئاسایی و خوێنڕێژیی جۆراوجۆر، پێستی هەنجیر دەکوڵێنن و ئاوەکەی دەخۆنەوە. ئەگەر گەڵای دار هەنجیر بکوڵێندرێ و دوای ساردبوونەوە لە نێو تەشتێک بکرێ و لە نێویدا دانیشی بواسیری بە ئێش و ئازار و تەوەڕم لە نێو دەبا و دەرمانی دەکا.
شێوەی دابەشکردنی رەگەز، تیرە و بنەماڵەی ئەم دارە بەم جۆرەی خوارۆیە:

Kingdom: Plantae
(unranked): Angiosperms
(unranked): Eudicots
(unranked): Rosids
Order: Rosales
Family: Moraceae
Tribe: Ficeae
Genus: Ficus
Subgenus: Ficus
Species: F. carica

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-