BackBermudagrass, Couch grass, Dog's grass
هەرێز

Latin: - Cynodon dactylon - Triticum repens
English: - Bermudagrass, Couch grass, Dog's grass
هەرێز 

هەریز، هەڵیت، گزیە پێغەمەرانە، چنگە مریشک، پێ مامرە و یان بەندەواش ناوی جۆرە گیایەکی چەند ساڵانەیە و لە بنەماڵی "گەنمەییەکان" (Gramineae=Graminees)ە کە ژمارەیەکی زۆر ریشووی ژێر ئەرزی بڵاو دەکاتەوە و بە خێرایی بە سەر ئەرزدا بڵاو دەبێتەوە. لە بەر ئەوەی هێرش. دەکاتە سەر گیا و رووەکی دیکە، بەرگرتی زۆر ئەستەم و دشوارە. بەتایبەتی زەرە لە پەتاتە دەدا. بە زۆری و خێراییەکی زۆر لە کوێی ئاو و شوێنگەلی تەڕدا کە کەش و هەوای سازگار بێ دەڕوێ، ئەو کاتانەش کەش و هەوا ناسازگارە بە هۆی ریشووەکانی ژێر ئەرزیەوە خۆی دەپارێزێ، واتە بە هۆی ئەو لاسکانەیەوە کە لە ژێر زەویدا خەوتوون خۆی دەژینێ.
ئەم ناوەش واتە پێ مارەی بۆیە پێ بڕاوە لەبەر شێوازی لقەکانیە کە لە چنگی مریشک دەچن.
سەیری چنگە مریشک بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-