BackPrickly lettuce
هه‌ورا

Latin: - Lactuca serriola L. - L. scariola L.
English: - Prickly lettuce
هه‌ورا 

کاهووی که‌ژی، لە کتێبە کۆنەکاندا بە ناوی "خس بری" هاتووە. گیایەکە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" (Compositae) و جۆرەی زۆرە لەوانە ئەمانە:
١ـ Lactuca heyneana DC یان Lactuca runcinata DC گیایەکی یەکساڵە یان دوو ساڵانە.
٢ـ Lactuca virosa کە به فرانسەیی Laitue vireuse و Laitue puant و به ئینگلیسی Hemlock lettuce ی پێدەڵێن. گیایەکە دوو ساڵان. ریشووی درێژە و کورتە باڵایە و بۆنێکی زۆر پیس و ناخۆشی هەیە.
٣ـ Lactuca serriola L و هاوناوەکانی وەک Lactuca scariola L ، Lactuca sylvestris Lam و Lactuca coriacea Sch یە. کە بە فەرانسەیی Scariole و به ئینگلیسیش Prickly lettuce ی پێدەڵێن. ئەمەیان گیایەکی دوو ساڵەیە کە باڵای لە ٦٠ تاکوو ١٠٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ. ئەم جۆرەیان لە بنارەکانی جەنجیرە کێوەکانی زاگرۆسەوە دەڕوێ و دەشخورێ.
ناوە زانستییەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینیەکەی "serra" (هەڕە، مشاڕ) و مانای "مەشاڕێکی چووکە" دەدا، ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ریزە دڕکانەی کە لە پشت پەلی گیاکەوە وەک ددانی هەڕە لە دوای یەک ریز کراون.
بە ئاڵمانی Kompaß-Lattich ی پێدەڵێن.
بە شێوەیەکی گشتی به فرانسوی Laitue sauvage ی پێدەڵێن.
بە سویدیش پێیدەڵێن Taggsallat.
سەیری کاهو بکه‌.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-