BackGarden Thyme
هه‌سبۆ

Latin: - Artemisia abrotanum L. - Thymus Vulgaris
English: - Garden Thyme
هه‌سبۆ 

هه‌سبۆله‌، جاترە، هەزو کێویلە، ئازبوە، ئەزبۆ، هەزبە کەژی، هەزوێلە، هەزوە، هەزبێ. هەسبۆ، گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی "نەعناکان". بە شێوەی خۆڕسک و بە شێوەی پەرەوەدەکاریش دەست دەکەوێ. گەڵاکانی زۆر وردە و گوڵاکانیشی چەتری و سپین. جۆرە خۆڕسکەکانی لە چیاکانی کوردستان زۆر دەڕوێن.
هەسبۆ یەکێک لە کۆنترین گیاکانە و لە مێژە لە ئوروپا و ئاسیادا وەک دەرمان بەکار دێ، هەروەها میسریەکان و یۆنانیەکان بۆ دەرمانی نەخۆشیکانیان بەکاریان هێناوە. لە کتێبە ئایینیەکاندا باس لەوە کراوە کە گوایە هەسبۆ یەکێک لەو گیایانە بووک کە حەزرەت موسا زۆر حەزی لێ بووە. ئەم گیا بۆن خۆشە بۆ دەرمانی زۆر دەرد و نەخوەشی دەشێ. لە دروست کردنی خواردن و لە دروست کردنی شامپو و سابوونیشدا بەکار دێ.

لە زمانی ئینگلیزیدا بە Thymus Valgaris ناسراوە. وشەی "تیموس"یش بە رەچەڵەک یۆنانییە و بە مانای نەترس و ئازا دێت. لە یۆنانی کۆندا ژنانەکان لە کاتی شەڕدا ئەم گیایەیان بە جلوبەرگی پیاوەکانیاندا دەدووری چوونکە لەوا بڕوایەدا بوون کە پیاوەکانیان ئازا دەبن و لە شەڕدا سەردەکەون. لە رۆمی کۆنیشدا کاتێک سەربازەکان خۆیان دەشۆرد هەسبۆیان لە نێو ئاوەکە دەکرد.
هەسبۆ وەک دەرمانی خاوین کردنەوەی دەم و لەوس و پووکی ددان بەکار دێ و هەر بۆیە لە هێندێک لە خەمیرددانەکاندا بەکاری دێنن.
هەسبۆ درمانی ئێش و ژانی گەدە و ریخۆڵەیە. بە دێمکراوی دەرمانی باشە بۆ پێچکەوتنی ریخۆڵە و سکچوون. هەروەها ساڕێژکەری قوڕگئێشەو و کۆکەیە.
هەسبۆ بۆ هەموو ئەو دەردانەی لەسەرەوە باس کراوە بۆ زۆر دەردیتر باشە و دەرمانی چاکە، بەڵام نابێ زۆریش بخورێ چوونکە دەبێ بە هۆی ئالبومین لە نێو میزدا. هەروەها بۆ ژنای سکپڕ و دووگیان باش نیە.
هەسبۆ لە نێو ئاودا بۆ خۆشۆردن بۆ نەخۆشی رۆماتیسم باشە.
دەرمانی باشە بۆ برینی بە ژان و چڵکن.
ابو علی سینا تاریفی باشی جاترە دەکا ئەو دەڵێ:
درەمانی باشە بۆ خەمۆکی و ماندوویی و بێ خەوی و مرۆڤ دڵشاد دەکا. دژی میکۆربە و زدی قارچ و مشەخۆری گیانی مرۆڤە. چایی جاترە بۆ هەناسە تەنگی دەرمانی باشە، هەروەها بۆ برونشیت، کۆکە و قوفە، گاز و هەوای نێو زگ، سوءهازمە و ئاسم و کۆکەڕەشە و سەرەگێژە و سەرئێشە و زوکام و هەڵامەت دەرمانە.
بێجگە لە هەموو ئەمانە بۆ ئێش و ئازاری جمگەکان و نقرس و هەڵمسان و پەرمینی جمگەکان و سیاتیک دەرمانە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-