BackPyrus L.
هه‌رمێ

Latin: - Pyrus L.
هه‌رمێ 

هەمرۆ، هەرمێ، هەرمێ گوڵاوی، بەری داری دارهەرمێیە (Magnoliophyta) کە دارێکی گوڵدارە لە ریزی (Magnoliopsida) و لە بنەماڵەی "گوڵسوورەکان" (Rosacesae) کە لە ژێر بنەماڵەی مالیدەکان (Maloideae) دایە. لەم جۆرە هەرمێی نزیکەی ٣٠ جۆرە هەیە کە بڕێکیان ئەمانەن communis، persica, pyrifolia, syriaca و ussuriensis. داری هەرمێش زۆر بەرز نابێ و گەڵاکانیشی وەردن و لە کەش و هەواری سازگاردا باش پەروەردە دەبێ و پێدەگا، بەرەکەشی کە هەرمێیە لە میوە خۆشەکان دەژمێردرێ و لە بنەوە تۆزێک ئەستوورە و هەرچێ بۆ لای قنچکەکەی دەچێ لاوازتر و باریکتر دەبێتەوە. هەرمێ تەمەنێکی زۆر کەمی هەیە و زوو خراپ دەبێ، هەر بۆیە بۆ ئەوەی بگاتە بازاڕ، پێش نەگەییشتووی بکەندرێتەوە بۆ ئەوەی خراپ نەبێ. هەرمێ کێویلە و خۆڕسکیش هەیە کە لە کەژ و کێوەکانی کوردستاندا زۆر دەڕوێ، بەڵام بەرەکە وەک هەرمێ گوڵاوی و هەرمێی پەروەردە کراو خۆش نیە و ترش و زۆریش رەقە، بۆیە هێنێک شوێن پێی دەڵێن هەرمێ رەقە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-