BackArnica montana L.
هه‌میشه‌به‌هاری کێوی

Latin: - Arnica montana L. - Calendula officinalis - Calendula persica
هه‌میشه‌به‌هاری کێوی 

گیایەکی بەهاری کوێستانەکانی کوردستانە لە تیرەی "تێکەڵایەکان" گیایەکی بە بنچە و جۆرێک گوڵی زەردی جوان دەردەکا. زۆرتر ئەم گیایە لە بەرزاییەکانی چیاکانەوە وتە لە ٢٥٠٠ میتری شاخەکانی کوردستانەوە دەڕوێ. گیایەکی یەکساڵەیە و باڵای لە ٢٠ تا ٥٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ. گەڵاکانی ساکار و هێلکەیی و درێژن و کوڵک دایانی پۆشیوە و رەنگیان سەوز یان سەزێکی مەیلەو قاوەییەکی رووناکن. گوڵەکانی بەیانیان دەم دەکەتەوە و ئێواران دیسان خۆ دەدەنەوە یەک. لە قەدیمەوە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆ دەرمان بەکاری دێنن و دەرمانی باشە بۆ گەدە و ریخۆڵە و کاری گورچیلەکانی هەڵسووڕتر دەکا و هەروەها بۆ باش هاتووچۆ کردنی خوێن و کاری دڵ زۆر باشە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-