BackThree colored bindweed
نیوفەری سێ رەنگ

Latin: - Convolvulus tricolor
English: - Three colored bindweed
نیوفەری سێ رەنگ 

ئەم گیایە لە جنسی Convolvulaceae و لە بنەماڵی Convolvulacea یە و تاکوو ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە ٢٥٠ جۆرێ لێ ناسراوە کە زۆرتریان هی ئاسیا و ئوروپا و باکووری ئامریکان.
گەڵاکانی سەوز و شێوازیان لە باریکەوە هەیە تاکوو هێلەکەیی، لە سەر لقەکانیەوە گوڵێکی جوانی شەیپووری دەڕوێ کە بە پارنی ٣ تا ٧ سانیتمیتر دەم دەکاتەوە. رەنگی دەرەوەی گوڵەکانی ئەرخەوانی، شینێکی پڕ رەنگ و مامناونجین و نێوەڕاستەکەیان سپییەکی دروشاوەیە و لە من گوڵە شەپووریەکەشەوە زەردن. باڵای جۆرەکانیان جیاوازی هەیە بەڵام ئەمەیان لە ٣٠ سانتیمیتر و بڵاوبوونەوەکەی لە ٢٠ تا ٤٥ سانتیمیترە. ئەم گووڵە زۆر حەزی لە خۆرە و ئەگەر پەروەردە بکرێ دەبێ شوێنەکەی لە بەرخۆرەوە بێ هەرچەندە سێبەری کزیشی پێ خۆشە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-