Back
نینۆڕ
نینۆڕ 

جۆرێک کەرفسی کێوی تام و بۆن خۆشە کە لە چیاکانی هەورامان دەڕوێ و بۆ دەرمانیش دەشێ.
بە فارسی "کرفس عطری"ی پێ دەڵێن بەڵام لەبەر ئەوەی بۆن و عەتری زۆرە بە "کرفس مشک" بەناوبانگە.
سەیری کەرەوز و کاشمە بکە.
تێبینی: گیایەکی دیکە بە هەمان ناوە هەیە کە لەگەڵ ئەمە جیاوازە و ئەو بە پێچەوانەی ئەم تام و بۆنی نیە و باڵاشی زۆر بەرزە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتــــــــــی
نەهاتی، هەر نەهاتی هەر نەهاتـــــــی
کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەی تۆ
لە باتی شەکر و نوقڵ و نەباتـــــــــــــــی

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-