BackLentil
نیسک

Latin: - Lens esculenta - Lens culinaris
English: - Lentil
نیسک 

نیسک بەری گیای نیسکە کە ناوە زانستیەکەی Lens culinaris یە و لە بنەماڵەی Fabaceae نە کە چەندین جۆری سوور، میژویی، میوژوی، سەوز، زەرد، نارنجی، قاوەیی و رەشی هەیە. گیای نیسک بەرێکی کلووی دەگرێ کە یەک تاکوو چەند دانە نیسکی تێدایە. نیسک یەکێک لە دانەوێڵەکانی وڵاتی خۆمانە کە بەزۆرێ بەکاری دێنن و چێشتی زۆر خۆشی لێ ساز بکەن. زۆربەی جۆری نیسکەکان هی وڵاتی ئامریکان. نیسک خڕ و پان و چووکەن و بەرو پشیان وەک یەکە. هەر بۆیە لە کوردەواریدا کەسێک بەروپشتی بۆ نەبێ پێی دەڵێن "کابرا دەڵێ نیسکە، بەروپشتی بۆ نیە"!. لە هێندیک شوێندا دەبینرێ کە نیسکەکان نووکیان تیژن. نیسکە سەوز و قاوەییەکان دوای ئەوەی کە دەکوێن رەنگی دەرەوەیی خۆیان لە دەست دەدەن. هەروەها تام و جێژیشیان تۆزێ جیاوازن.
نیسکەکان لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ دانەوێڵە ویشکەکانیتر زوو دەکوڵێن و بۆ خواردنیش زۆر باشن بە جۆرێک کە لە هێندێک ناوچە تەنانەت ناوی "نانی هەژار"یان "گۆشی هەژار" پێ داوە. هەرچێ لەسەر باشی بەری ئەم گیایە بنووسین کەمە، سەرچاوەیەکی زۆر دەوڵەمەندی پرۆتئین و ڤیتامینەکانەکانی گرووپی بی (B) و سی (C)یە.
بە خۆڕایی نیە کە لینزی نێو کامێراکانیان ناوناوەت "لینز" کە لە وشە لاتینەکەی "lens"ەوە وەرگیراوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لەگەڵ نیسک کە ئەوەیش ناوی لینزە لە شێوازدا لە یەک دەچن. هەروەها لە یۆنانیەکەشیدا بە لینزی نێو کامێراکان دەڵێن "φακός" و بە نیسکیش دەڵێن "φακή".

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-