Back
نێرگس
نێرگس 

نێرگز، نەرگس، نەرگز، گوڵە نەرگس.
له‌کن پشکووتنی غونچه‌ی ده‌می، وه‌ک گوڵ، سه‌راسه‌ر گوێم
گوڵی ڕوخساری ده‌رخا، نێرگس ئاسا، سه‌ربه‌سه‌ر چــــــاوم
یان
ته‌ڵێ نێرگسم و باغی حیره‌تــــــــــــــم پێ
به‌ فه‌ڕ هات و وه‌کوو گوڵ زوو به‌سه‌رچوو
"مه‌حموی"
هێند مونتەزيری تۆ بوو هه تا چاوی سپي بــــــــــوو
نه رگس، كه لەسەر يەک قەدەم و ديده چەه قيبـــــوو
"نالی"
سەید کامیل ئیمامی لە هۆنراوەی "بێ هەستن" لە بەیتێکدا دەڵێ:
لە مێژە من کە زەدەی غەمزەی دوو نێرگزی مەستم
ودوای زوڵفی کە کەوتم بە شێتی چابوو خەلستم
***
خەلەلی چین و چ گوڵ شۆرشی ڕۆم و عــــــــەجەمی
لەسەر ئاشوبیی زوڵفەت لە هەمووی کەشمەکەشــــە
چـــــاو ئەر نێرگسی شەهلانییە بۆ هێندە خــــــومارە
پەرچەمت گـــــەر شەوی یەڵـــدا نییە بۆ هێندە ڕەشە
"حەقیقی"
***
بێجگە لە هۆنەرانی کورد، لە نێو هۆنەرانی فارس زمانیشدا نەرگس جێگای تایبەتی خۆی هەیە، بۆ وێنە لە نێو هۆنراوەکانی حافز شیرازیدا وشەی نەرگس ٤٣ جار هاتووە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-