BackChick-pea Milk-vetch
نۆک

Latin: - Astragalus cicer L.
English: - Chick-pea Milk-vetch
نۆک 

نۆک، نوەەیە، نوخە، گیایەکی یەک یان چەند ساڵەیە لە بنەماڵەی "Fabaceae" و لە تیرەی "Astragalus". ناک گیاکەی زۆر سوێرە و بەرێکیش دەگرێ بە هەمان ناوە کە یەکێک لە دانەوێڵە گرینگەکانی بژێوی مرۆڤە.
ناوە زانستیەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینی "cicer"ەوە وەرگیراوە کە مانای "دانەوێڵە" دەدا.
نۆک بە جیاوازی جێگا بالا دەکا و تاکوو نیو میتر بەرز دەبێ. لق و چڵ و کێلانی دانەوێڵەکەی تامێکی سوێریان هەیە. نۆک لە هاویندا گوڵ دەکا و رەنگی گوڵەکانی سەوزێکی کاڵی مەیلەو زەردن و چەند دانە پێکەوە لە سەر چڵێک دەڕوێن، بەرەکەشی کێلانێکی هەیە کە لە شێوازدا وەک هێلەکەیەکی تۆزێک درێژ و چووکەیە.
نۆک لەبەر ئەوەی ئاسن و کالسیۆم و فەسفاتی زۆرە بۆ دەرمانی زۆر دەردان ئەشێ.
ناوە لاتینیەکەشی لە وشەی "cicer" کە وشەیەکی زۆر کۆنەوە وەرگیراوە کە مانای دانەوێڵە دەدا
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Kicher-Tragant.

Artnamnet cicer kommer av ett fornlatinskt ord som betyder ärtor.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-