BackBetony
مریەم مەتۆرە

Latin: - Stachys inflata - Stachys officinalis - Stachys betonica Benth.
English: - Betony
مریەم مەتۆرە 

مریەم مەتۆرە (stachys inflata)
گیایەکی هێشووی زۆر جوانی ناوەچەکانی کوردستانە لە تیرەی lamiaceae labiatae نەعناکان.

گیایەکی یەکساڵە یان دوو ساڵەیە بە شێوەی بنچک دەڕوای لاسکەکانی رەق و تووکنن. گەڵاکانی ددانەیین و گوڵەکانیشی بە چەندین رەنگی جۆراوجۆری وەک ئەرخەوانی، پەمەیی و سپی و یان سپیەکی مەیلە و زەرد دەردەکەون. گوایە لە ناوچەی سەقز بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ. جامی گوڵەکەی فنجانیی یان لوولەیین و رەگ و خاڵیان پێوەیە کە ژمارەیان لە پێنج تاکوو دە دانە دەبن. لێوارەی جامی گوڵەکانیشی ددانەکانیان نامیزان و بەرز و نزمیان هەیە و لە کوڵکێکی نەرم داپۆشراون. لە نێو جامی گوڵەکاندا ٤ ئاڵا وەک حەیزەران بەرزبوونەتەوە و خۆیان دەنوێنن. ئەم گیایە جۆری زۆرە کە بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانە کە کراون ٣٣ جۆریان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا دەڕوێن.
ئەم گیایە بۆ دەرمان:
لە دەرمانی خۆماڵیدا ئەوسا دەم کراوی ئەم گیایەیان بۆ شۆردنی لەش بکار هێناوە. بۆ دەرمانی پێستی گەورەکانیش بەتایبەتی منداڵی ١ تا ١٠ ساڵە کە پێستیان تووشی هەستیاری و خوریان و خارشت بووە بە ئاوی دەم کراوی ئەم گیایە شۆردوونیان.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-