BackBitter vetch
مێوژە هەردی

Latin: - Hedysarum
English: - Bitter vetch
مێوژە هەردی 

مێژوە ماری، نیسکە تاڵە، گیایەکی یەکساڵەیە لە بنەماڵەی ماشەکان، پەل و پۆی زۆری هەیە و ماددەیەکی ژەهراوی هەیە کە دەبێتە هۆی نەخۆشی ئاژەڵی چوارپێ. دەنکەکانی خڕ و رەنگ رەشن و ئەگەر لەگەڵ گەنم بکەوێ و بهاڕدرێ خواردنی دەبێتە هۆی خەواڵووی و بوورانەوە مرۆڤ.
بەڕێز ئەمیر ئەمینی لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ١٠٨دا دەنووسێ: "بە زمانی یۆنانی وێسە یە و لە کاتی داگیر کردنی ناوچەی هەورامان لە لایەن یۆنانیەکانەوە لە دەورانی جلوس ئەرشک کە لەو شوێنی ئیمڕۆ هەورامانی تەختی لێ هەڵکەوتووە، چەندین بەڵکەی مێژووی بە زمانەکانی پەهلەوی و ئەشکانی و یۆنانی دۆزراوەتەوە. لە بەر ئەوەی ئەو ناوچەیە مێژوە هەردی زۆری لێ بووە، یۆنانیەکان ناوی "وێسە"یان لێ ناوە... لە پاوە پێی دەڵێن "گرێذانە" و یان دانەی یۆنانی پێ دەڵێن لەبەر ئەوە ناوی "گریس" بە کوردی "گرێ" بووە و هەر بۆیە ئەو ناوەشی لەگەڵە."

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-