BackMarguerite
مارگرێت

Latin: - Argyranthemum
English: - Marguerite
مارگرێت 

ئەم گوڵە جوانە لە تیرەی "تێکەڵاوەکان" Asteraceae یە وتایبەتی جەزیرەی قەنارییە. گیایەکی دەستچنە و یەک ساڵەیە. باڵای ٣٠ سانیتمیتر بەرز بەربڵاوییەکەیشی دەگاتە ٢٠ سانتیمیترە. گەڵاکانی تۆزێک پان و ددانەدارن، گوڵەکانیشی بە شێوەی تاک و تەرا لە پۆپەی لقەکانیەوە دەردەکەون و رەنگیان سپی، زەردی رووناک و پەمەیین. ئەم گوڵە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٣٠دا ئەم گوڵە لە وڵاتی چینەوە گەیشتە ئوروپا و لەوێش سەرنجی خەڵکی ئوروپای بۆ لای خۆی راکێشا و چووە دڵی خەڵکەوە.
مارگرێت جۆری زۆرە و بە چەندین رەنگی جۆراوجۆر و رازاوە هەیە.
به فرانسەوی "مارگریت"ی پێدەڵێن.
به عربی "مرجریت"ی پێدەڵێن. ئەویش لەبەر ئەوەیە کە زمانی عەرەبی پیتی "گ"یان نیە بۆیە بە "ج" دەینووسن، دەنا ئەوانیش هەر "مارگرێت"ی پێدەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-