Back
مارەگیرە
مارەگیرە 

بنچکێکی دڕکاویی خۆڕستی کوێستان و دەشت و نێو جارەکانی کوردستانە کە باڵای بە قەد باڵای پیاوێک بەرز دەبێ بەڵام بەسەر ئەزدا دەکشێ. بەرێک دەگرێ لە هێلکە کۆتر تۆزێک گەورەترە لە نێویشەوە سوورە دەڵێی هەنجیرە کە پاییزان پێدەگا دەم دەکاتەوە و لە دوورەوە سوور دەکاتەوە کە تامێکی خۆشی هەیە و بە کاڵی دەیخوەن. مێروولە و زەردەواڵە زۆر حەزی لێدەکەن بەتایبەتی کاتێک دەم دەدڕێتەوە و شیرینیەکەی دەرکەوێ.
لە فولکلۆری کوردیدا دەڵێن: مار خوەشی لە مارەگیرە نەدەهات ئەویش لەبەر کونەکەیدا سەوز دەبوو.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-