BackCorn crow foot
ماس ماڵ

Latin: - PERSIAN BUTTERCUP
English: - Corn crow foot
ماس ماڵ 

گیا مێرگ، ماست ماڵ، گیایەکی خۆڕستی نێو مێرگ، کانی و جۆگەلە و کوێستانەکانی کوردستان کە گوڵێکی وردی زەرد دەگرێ و لە بنەماڵەی RANUNCULACEAE کە نزیکەی ٦٠٠ جۆری لە دونیادا هەیە. تەنیا لە ئێراندا نزیکەی ٦٠ جۆری هەیە بێجگە لەوانەی کە لە باخچە و نێو حەوش و حەسار و گوڵداندا دەیڕوێنن، هێندیک جۆریشی بە شێوەی خۆرست لە نێو مێرگەکانی کوردستاندا دەڕوێ و لە ناوەکەیدا دیارە کە گیای ناو مێرگە.
گیایەکە بۆ درمانی نەخۆشی بەتایبەتی بۆ رۆماتیسم دەشێ. ئەم ناوەشی بۆیە پێدراوە کە گەڵ ماس (ماست) بۆ دەرمانی رۆماتیسم تێکەڵ دەکرێ و دەماڵدرێ بە لەشدا.
سەیری گێرگ بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-