BackMyrtle, True myrtle
مۆرد

Latin: - Myrtus communis
English: - Myrtle, True myrtle
مۆرد 

میرت، ئەوەتا مۆرد هەیە لە ناوچەی خۆمان و ئێران و یۆنانی کۆندا ئەم گیایەیان بە گیایەکی پیرۆز زانیوە و لە جێژن و رێوڕەسمەکاندا و سەبولی جوانی بووە و بۆ دەرمان بەکار هاتووە. تەنانت لە کتێبی پیرۆزی ئایینی زەردەشتدا لە بەشی ئافراندندا ئەم گیایە هێمای ئەهورا مەزدا بووە.
لە سەدەی ١٦دا پزشک و گیا ناس Mathiole ئەم گیایە بە تەواوی ناسی و کەڵکەکانی لە بواری دەرمانەوە دەربڕیە. پزشکی تایبەتی ئەسکەندەی مقدونی Dioscorides ئەم گیایە بۆ دەرمانی ئەلتهاب و قەرحە و وەرەم ناسیوە و لەو کاتەدا بۆ دەرمانی پێوەدانی مۆریانە و دووپشک (دمارەکۆڵ) بە باشی زانیوە. بوعەلی سینا لە کتێبەکەی خۆیدا "قانون" کە لە لایەن مامۆستا هەژارەوە کراوە بە فارسی ئەم گیایە بە دژی عفونەت دەزانێ.
مۆرد بە بنچە و وەک بنچکێکی گەرورەشی لێ دێ کە هەمیشە سەوزە گوڵیکی سپی و تاک دەگرێ کە گەورەییەکەی دەگاتە ٢ سانتیمیتر بەڵام هێندە دەوام ناهێنێ و زوو هەڵدەوەرێ، کاسەی گولەکەی لوولەیەکی هەیە کە چەسپاوە بە تۆودانەکەیەوە کە ٥ لێواری گەورەی هەیە، پەرچەمەکانی زۆرن و یەک خامەی هەیە، تۆودانەکەی ژێر بەرەکەی ساکار و میوەکەی خەپەتۆلە و گۆشتن و هێلکەییە، رەنگی شینێکی تۆخ و ئاماڵ رەشە و تامیشی شیرین و دەنگی زۆری تێدایە. مۆرد زۆرتر لە خوارووی ئوروپا و ئاسیا بەتایبەتی لە ناوچەی خۆمان و کێوی شاهۆ و کێوەبەرزەکان و بنارەکانیادا لە شوێنی تەڕ و نمداردا دەڕوێ. وەک پێشتر وترا هەمیشە سەوزە و هەرگیز خەزان ناکا و هەر بەم هۆیەوەیە کە لە بیروباوەڕە کۆنەکاندا بووە بە مەزهەری سەرسەوزی و ژیان و مانەوە.

بە ئاڵمانی Myrtenbaum, Myrteی پێ دەڵێن.
بە فەرانسەیی فرانسه Myrte یە.
بە ئیتالیایی Myrtello ، Mirto ، Martillina
عەرەبەکان بێی دەڵێن مرسین، حمبلاس، الاس، قمام.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-