BackBittersweet, Red bryony plant
مێوە مارانێ

Latin: - Celastrus scandens
English: - Bittersweet, Red bryony plant
مێوە مارانێ 

مێوە مارانێ، هەنگورە دێوە، تەماتە مارانە، دەرمانە مارانێ پێ دەوترێ. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بۆ دەرمانی مارانگەستە زۆر باشە. جۆری زۆرە، ئەم گیایە وەک رەزە و دڕکنیشە. لە زۆر شوێند دەڕوێ و هەروەها لە ئورپای ناوەندی و ئافریقاش دەڕوێ. ریشوەکەی بۆ دەرمان دەبێ و لە هەر بنچێکدا نزیک دوو کیلوو ریشووی هەیە، بەڵام گەڵا و بەرەکەشی بۆ دەرمان دەشێن. بۆ مارانگەستە ٥ گرەم دەتوانێ مرۆڤ لە مردن رزگار بکا، هەروەها بۆ ئاژەڵی وەک ئەسپ و گا کە مار پێویان دەدا باشترین دەرمان بۆ رزگار کردنیان ریشووی میوەمارانێ یە. ریشووی ئەم گیایە مرۆڤ بە توندی تووشی سکچوون دەکا. شیلەکەیک لەم گیایە دەگرن کە لە دەرمانسازیدا بە ناوی "ئاوی بریۆن" بەناوبانگە. کوڵێندراوی مێوە مارانێ لە نێو رۆنی زەیتووندا، خوێنی مردوو و گرساوی ژێر چاو دەشڕێتەوە. ئەگەر ئاوی ریشووی میوەمارانە لە نێو گەنمدا ببرژێنن و بیخۆن، شیری مەمک خەست و زیاد دەکا. بەڵام خواردنی میوە مارانێ بۆ ژنی دووگیان باش نیە و زۆر مەترسیداریشە، چوونکە کۆرپەکەیان لە بار دەبا و منداڵدان دەسڕێتەوە. ئەگەر لە ئاوی میوەی مارانێ بە خەستی لە ئاودا بکوڵێندرێ و لە نێویدا دانیشن، درمانی باشە بۆ باوەسیری. ریشووی من لەگەڵ سرکەدا بۆ نیشتنەوەی وەرەم و پاک کردنەوەی زامی چڵکن و زیپکە و جۆش و دمەڵ زۆر باشە. هەروەها دەرمان و مەرهەمی زۆر باشە بۆ برینی پیس و ساڕێژنەبوو
بە عەرەبی "کرمە البیضا"ی پێ دەڵێن و بە بەرەکەشی دەڵێن "عنب الحیە".
بە فارسی ماردارو، انگور مار، انگور كولی و انگور کولی پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-