BackLords-and-Ladies
میله‌گورگانه‌

Latin: - Arum L. - Arum maculatum L. - Eminium heterophyllum
English: - Lords-and-Ladies
میله‌گورگانه‌ 

میلە گورگانە، چەمە ڕەژیلێ، گیایەکە کە پاییزان لە دەشت و مەزراکانی کوردستاندا دەڕوێ، زۆرتر لە رەقەڵان و لە بایەردا دەڕوێ. جۆری زۆری و بە چەندین رەنگیش هەیە. لە شێوازدا لە شەیپوور و زوڕنا دەچێ. زۆر جار تەنیا یەک هەڵایە و نێرتکێکی لە نێوەڕاستەوە قیت دەبێتەوە کە لە "میل"(کلچۆک)ی نێو کلدانی کلی چاو رەشتنی ژن و کیژۆڵان دەچێ. سەر بە تیرەی "شەیپووریەکان" (Araceae)ە کە نزیکەی ١٠٥ رەگەز و دەوروبەری ١٥٠٠ جۆرن.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Gefläckter Aronstab.
بە سویدی Fläckig munkhätta پێدەڵێن، بەڵام میلەگورگانەی ئاسایی بە سویدی vanlig munkhätta یە.
سەیری گوڵە کلچۆک بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-