BackTrnovec Christ
لاس

Latin: - Paliurus spina-chris
English: - Trnovec Christ
لاس 

لاس یان زی
درختیلەیەکی دڕکاویە بەرێکی تەنکەڵەی شێوە بازنەیی دەگرێت ،لقی وردوو دڕکاویە ،بەرزی ئەم درختیلەیە 5-6 مەتر باڵادەکات، ڕوەکێکی خۆڕسکە و بەرگەی کەم ئاوی دەگرێت لە ڕێگەی تۆ و برالەوە زۆر دەبێت
لە لادێکان بۆ پەرژینی باخ و حەوشەی مەڕوماڵات بەکاری دەهێنن.دڕکەکانی بنێکی پتەو و نوکێکی زۆر تیژیان هەیە بەو هۆیەوە زۆر جار ئەم درختیلەیە بە (دڕکە زی ) دەناسرێت . لە کۆندا جوتیاری کورد تۆوی ئەم ڕوەکەی بە پەت یان دەزوەوە کردوە و بە هێڵکی ڕێک بە چواردەوری باخ و زەویە کشتوکاڵیەکانیدا ڕواندویەتی وەک پەرژین بۆ پاراستنی ڕەز و باخەکان لە گوندەکەی ئێمە ( مەروێ ) لە ئالانی شارباژێڕ ڕێگەی سەرکانی و هاتوچۆی مەڕومالات بەم بەرو ئەوبەری ڕێگەدا زی ( لاس ) ی لێ ڕوێندرابوو وەک داڵانی سوڵمبارێ ( کانیە سوڵمبارێ ) و داڵانی کانیە چنارێ ، هەروەها لق و قەدی ئەم درەختیلە دوای بڕین و وشک بوون سودی لێوەردەگیرا بۆ دروستکردنی پەرچە مەڕ و گاگەل ( ڕەشەولاخ ) .
شرۆڤی ئەم بنچکە و وێنەکان کاری مامۆستای هێزا کاکە بەکر ئەحمەدییە

© Kurdflora 2000 - 2018 in cooperation with Auriolus, contact
-