BackPinto Beans
لووبیا شڵ

Latin: - Phaseolus Vulgaris
English: - Pinto Beans
لووبیا شڵ 

لووبیا دێوە، لووبیا چیتی، کە بە لووبیا رۆمیش ناسراوە یەکێکە لە جۆرەکانی لووبیا و لە گیاکانی سەر بە دانەوێڵەکانە و هەروەها یەکێکە لە جۆرە هەرە باشەکانە و لە وڵاتانی وەک ئیتالیا و پورتەقاڵ و تورکیەدا زۆر حەزیان لێیەتی. زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە ئەم جۆرە لووبیایە لە جۆرەکانیتری لووبیا باشتر و بەتامترە و لە هەمانکاتیشدا وەک لووبیاکانیتر مرۆڤ بە خواردنی تووشی گازی نیو سک نابێ، بەڵام ئەم باوەڕە هێشتا بە شێوەیەکی زانستی پشت راست نەکراوەتەوە. هەرچۆنێک بێ لە باری رادەی زیادی "فیبر"ەوە لەوانیتر باشترە.
فنجانێک لە لووبیا چیتی یان ١٩٣ گرەم بە رادەی ٦٧٠ کالوری تێدایە کە لەم رادەیە ٢١ کالوری دەچێ بۆ چەوری، ٤٨٣ کالوری بۆ کەربوهیدرات و ١٦٥ کالوری بۆ پروتئین. لووبیا چیتی کلسترۆڵی تێدا نیە و شەکرەکەشی لەگەڵ رادەی لووبیاکانیتردا کەمترە. لووبیا شڵ سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین سی، هەروەها کالسیۆم، ئاسن، سدیوم و پتاسیۆمی تێدایە. هەروەها تیامین، نیزیۆم، نیاسین و فسفۆریشی تێدایە.
سەیری لووبیا دێوە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-