BackLine
لۆکە کێوی

Latin: - Linum Usitatissimum
English: - Line
لۆکە کێوی 

گیا مێروولە، گیا هەڵاوە، لۆکە کێوی یان هەمان کەتان گیایەکە لە دەستەی گیاکوڵدارەکان، و لە تیرەی "کەتانەکان" کە لە سەرەتادا سەر بە وڵاتانی دەوروبەری مەدیتەرانە و تا دەگاتە هیندوستان. بەشێوەیەکی گشتی و سەرەکی لە ولاتانی ئتیوپی و میسردا پەروەردە دەکرا. لە گورجستان لە ئەشکەوتە کۆنە مێژوویەکاندا کەتانی وشک کراو بینراوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠ هەزار ساڵ پێش لە زایین. کانەدا، چین، هیند، ئامریکا، ئیتوپی، بنگلادیش، رووسیە، ئوکراینا، فەرانسە و ئارژانتین بە ریز دە وڵاتی دونیان کە کەتانیان تێدا پەرەوەردە دەکرێ. لە لای خۆیشمان لە کێوەکانی باکووری پاوە، بانە، سەردەشت، شارەزوور و کێوەکانی بەمۆ و قەرەداغ بە شێوەی سرووشتی و خۆڕسک دەڕوێ. لە کتێبی فەرهەنگ گیاهان داروئی بەڕێز ئەمیر ئەمینیدا لە لاپەڕەی ١٢٥دا نووسراوە: " لە قەدیمەوە لە کوردستاندا لە تێکەڵاو کردنی لۆکە کێوی لەگەڵ خوری و رستنیان جۆرە قوماشێکیان بە ناوی "هەڵاوە" چنیوەتەوە کە تاکوو دەورانی قاجاریش زۆر باو بووە. لۆکە کێوی باڵای لە ٣٠ تاکوو ٨٠ سانتیمیترە و گەڵاکانی جۆراوجۆرن و سێ گەڵاچکەی تریان لێ دەبێتەوە و گوڵەکانیشی بە رەنگی شین و سپی و سوورن. ... شاعیری هەمیشە زیندووی کورد خانای قوبادی لە سەر لۆکە کێوی دەڵی، بەو جۆرە کە نێ نێو خەڵکی کوردستاندا باوە و باوەڕیان هەیە کە مێروولە لە دانەی کەتان خانوو و شارەی خۆی بە چەوری رۆنی ئەم گیایە و ئاوی لەشی خۆیان سواخ دەدەن بە جۆرێک کە زستانانیش بەفر و بارانی تێکانچێ و هەر بۆیە بە کوردی پێی دەڵین "گیامێروولە". "
لە راستیدا کەتان گرینگیەکی زۆری لە بواری چنین و رستنی چیتی کەتانیدا هەیە، بەڵام لە دەنکەکانی بۆ هێندێک نەخۆشیش کەڵک وەردەگیردرێ. ئەگەر دەنکی کەتان یان تۆوەکەتان دەبێت و بە دەست تۆزیک زەختان لێ کردبێ دەبینن کە رۆنێکی لێ دەردێ، ئەو رۆنە بۆ زۆر کاری وەک هەیکەڵسازی و هەوێری هەیکەڵسازی بەکار دەبرێ. هەروەها دەڵێن ئەگەر لەو رۆنە بکەیتە نیو ئاردەوە و بیکەی بە هەویر لەسەر بواسیری دابنرێ ساڕێژی دەکا، بەڵام دەبێ تاکوو چوار رۆژ ئەم کارە بەردەوام ئەنجام بدرێتەوە. ئەگەر دەنکەی ئەم گیایە تێکەڵاوی ریژیمی خواردن بکرێ لەش سەلامەتتر دەبێ و سیستمی لەش و دڵ باشتر کار دەکەن و لە لایەکیتریشەوە دەنکی لۆکە کێوی دەبنە هۆی کونترۆڵ کردنی کیشی لەش و پێشگیری لە نەخۆشی سێرپەنجە. لە لێکۆڵیەوە دا دەرکەوتووە کە دەنکی ئەم گیایە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی کلوسترۆل، بەرگری کردن لە پووچانەوەی ئیسکی لەش، یارمەتیدەری هاتنەخوارەوەی کێشی لەش و بەرگری لە نەخۆشی شێرپەنجە.
نە مێروولە گیام پشتیبانی مێروولە و پەپوولە بم
نە ئەشەدبۆم جاسووسی ئاسۆ و ئارامدەریی دڵان بم
بەڵام دڵم وەکوو هەوریی بەهاران پڕمژوو ئاورە
تا بەرقیی یەزدان بڕژێنم علم و هونەرم

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-