BackPhaseolus vulgaris
لووبیا

Latin: - Phaseolus vulgaris
لووبیا 

لووبیا یان فاسۆلیا جۆرە گیایەکە کە بەرێک دەگرێ بۆ خواردن دەشێ. گیایەکە بە دار و دەوەنی دەوروبەریدا هەڵدەپێچێ و باڵا دەکا، گەڵاکانی رەنگیان سەوێکی کەم رەنگ پان و نووک تیژن کە لە سێ گەڵاچکەی تر پێک هاتوون. گوڵەکانی سەپی و ئاماڵ زەرد یان بەنەوشن. بەرەکە باریک و بە شێوەی کلوویە کە هەر کلوویەک چەند دانە لووبیای تێدایە کە لە سەرەتادا کاڵ و رەنگیان سپی یان سەوزێکی کاڵن و دوایە سوور و سپی دەردەچن. ئەم دانەوێڵە زیاتر لە چوار سەدەیە کە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ خواردن بەکار دێ، بەڵام پێشتر بۆ خەڵکی نەناسرابوو. لە ساڵی ١٨٣٣ زایینیدا بە ناوە میکزیکیەکەی "ئیاکۆک" لە ئامریکاوە گەیشتە ئوروپا و لەوێوە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەوە بە جۆرێک کە ئێستا هەموو ساڵیک میمیۆنها تۆن بۆ خواردن پەروەردە دەکرێ و بە نرخێکی گونجاویش دەست دەکەوێ.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-