BackIndian shot
لووشە گوڵ

Latin: - Canna indica
English: - Indian shot
لووشە گوڵ 

گیایەکی خۆڕستە کە هەم بە شێوەی کێوی و یەمیش چێندراو هەیە و سەر بە تیرەی Cannaceae یە.
جۆرە خۆڕستەکەی ئەم گیایە لە نێو دارستانەکانی مەریوان و باکووری نۆدشە و هەوار درەویان و گەوڵدا هەیە کە خەڵکی ئەو ناچانە وەک دەرمان بەکاری دێنن. بە دێم کراویش لەگەڵ گوڵەباخ و گیای دیکەدا بۆ نەخۆشی هەناسە و بۆ دڵەکزە و نەخۆشینەکانی گەدە و ریخۆڵە بەکار دێ. بنچکی ئەم گوڵە لەو شوێنانەی کە باش پێدەگا و باڵا دەکا لە ٧٠ تاکوو ١٢٠ سانیتمیتر بەرز دەبێ و گەڵاکانی سەوز یان سەوزێکی مەیلەو ئەرخەوانین کە لە نێوانیانەوە لاسکی گوڵەکە هەڵدەچێ و لە پۆپەکەیەوە گوڵی سوور، سپی، زەردی هەڵوویی و یان زەردی تەڵای دەردەچن کە هێڵ هێڵ و خاڵخاڵیان پێوەیە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-