Back
لاله‌
لاله‌ 

هەراڵە، هەراڵێ، هەڵاڵ، هەڵاڵەش گوڵی لالە یە کە زۆر زۆر جوانە و له‌ تیره‌ی "سوێسنیه‌کان " Liliaceae، و بە چەندین جۆر هەیە و تەمەنی کەمە.
لاڵه‌ بێ لاله‌ی ڕووخت مه‌حوی، وه‌کوو مورغی خه‌مۆش
مه‌ر به‌ چاکی سینه‌ وه‌ک گوڵ شه‌رحی دووریی کا سه‌نه‌م
ــــــ
لالـه‌ ڕوخـسارم له‌ سـایـه‌ی ئـه‌شـكی خـوێنین ڕه‌نـگه‌وه‌
چونكه‌ ڕوو سورم لـه ‌قاپی عه‌ین و شـین و قاف و تێ
"مه‌حوی"
بەهــــــار نامەوێ جوانیــــت ببینـــــــم
ئەمڕۆ من بەدڵ پەست و غەمگینــــــــم
دوژمنی لالــــــە و گوڵ و نەسرینــــــم
دوورم لە خــۆشی خەریکی شینـــــــــم
زار و بێـــــــــــزار و تــــــاریکە ژینم
"بێكەس"
رەياحين پەرچەم و، لاله كولاه و، ياسەمەن تــــــــــــۆڕڕه
به نەفشه خاڵ و، نەرگس چاو و، گوڵ زار و سەمەن ساقه
"نالی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەموو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بــــــــــــــــــــوو
هەمـــــــــــــــــــوو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شــــــــریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو
ھەمـــــــــــــــــوو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو
"ئەحمەد هەردی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەیری هەڵاڵە بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-