BackLime, Egyptian small lime
لیمۆ ترش

Latin: - Citrua Limon
English: - Lime, Egyptian small lime
لیمۆ ترش 

لیمۆترش یان لیمۆ. بەری دارێکە لە رەگەزی مرەکەباتەکان. بەری دارێکی چووکەیە کە بەرزییەکەی دەگاتە چوار میتر و لە ناوچە گەرمەکاندا دەڕوێ و بەردەگرێ. لاسکی درێژ و گەڵاکانی پان و سەوزن و شێوازیان هێلکەییە. گوڵەکانی لە نێوەوە سپی و لە رووکاری دەرەوە ئەرخەوانین. داری لیمۆترش یەکێک لەو دەگمەن دارانەیە کە هەموو وەرزەکان بەردەوام بەر و گەڵا و گوڵی پێوەیە. بەرەکەشی هێلکەییە و لە کۆتایی پاییز و سەرەتای پاییزدا ئاودارتر و بە تامتر دەبێ.
لیمۆ بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەچێ لەوانە:
١ـ بۆ هەسم کردنی هاسانی خواردن.
٢ـ بۆ ئەوەی چەوری نێو کۆشتی چەوریدا باشتر هەزم بکرێ، تۆزێکی لە چێشتی دەکەن.
٣ـ بۆ هەڵمسانی ریخۆڵە و هورگ یان پشت ئێشە ئاولیمۆ دەرمانی زۆر باشە.
٤ـ خوادنەوەی ئاوی چوار لیمۆ لە رۆژدا لەگەڵ ئاو و تۆزێک شەکر بۆ قەڵەویی دەرمانی باشە.
٥ـ دەرمانە بۆ رۆماتیسم لەبەر ئەوەی ئەسیدسیتریک بۆ ئەسیدئوریک تێکەڵاوێکی زۆر باشە.
٦ـ لەبەر ئەوەی خواردنەوەی دەبێتە هۆی زیاد بوونی رادەی میز، بۆ گورچیلە و میزڵدان زۆر باشە.
٧ـ ئاوی لیمۆترش، تامە ترشەکەی جۆرێکە بە پێچەوانەی ترشی سرکە نابێتە هۆی لاوازی و بورانەوە بەڵکوو هێز و وزە زیاد دەکا و ماسۆلکەکانی گەدە و ریخۆڵە بەهێز دەکا.
٨ـ دەرمانی باشە بۆ بەربوونی خوێنی لووت، هەموو ژەهرەکانی نێو خوێن دەسووتێنێ.
٩ـ چەرو و پی لەش لە نێو دەبا.
١٠ـ ئەشتها هێنەرە.
١١ـ سکچوونی ئاسایی و خوێنی چارەسەر دەکا.
١٢ـ دەبێتە هۆی بەهێز بوونی مووی سەر و سەر لە رووتانەوە دەپارێزێ.
١٣ـ ئاوی نێو دەم و زار زیاد دەکا و لەبەر ئەوەش ئاوی دەم دەبێتە هۆی لە نێو بردنی میکرۆبەکانی نێو دەم زۆر بەکەڵکە.
١٤ـ دەبێتە هۆی حەسانەوە و هێمنی مێشک.
١٥ـ دەبێتە هۆی زیادبوونی رووناکی چاوەکان و ئاوی مرواری لە نێو چاودا لادەبا.
١٦ـ هەناسە کێشان هاسانتر دەکاتەوە.
١٧ـ دەبێتە هۆی ساڕێژ کردنی برین و زەخم.
وێنەکانی ئەم لاپەڕەیەم لە وێکیپێدیای فارسی وەرگرتووە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-