BackLime, Egyptian small lime
لیمۆ

Latin: - Citrus limon
English: - Lime, Egyptian small lime
لیمۆ 

لیمۆ ترش، لیمۆ بەری دار لیمۆیە کە له‌ تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosaceae نە و لە راستیدا ٢ جۆری سەرەکی ترش و شیرینی هەیە کە ئەمەی لێرەدا باسی دەکەین جۆرە ترشەکەیەتی. لیمۆ بەری داری لیمۆیە و سەر بە مزرەمەنییەکانە. گەرچێ لیمۆ لە دروست کردنی خواردەمەنی و شیرین دروستکردن و جۆرها مرەبا و دێسر کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، بەڵام لە راستیدا زۆرتر لەبەر ئاوەکەی پەروەردە دەکرێ. لیمۆ پڕە لە مەوادی ئەسید سیتریک بۆیە تامەکەی ترشە. دارەکەشی بنچکێکی گەورەیە و باڵای لە هێندیک شوێندا دەگاتە ٤ میتریش و تەنیا لە کەش و هەوای گەرمەسێری وەک ناوچەی مەدیتەرانەدا پێدەگا. لقەکانی درێژ و گەڵای پان و سەوز و هێلکەیین. گوڵەکانی لە نێوەوە سپی و لە دەرەوە ئەرخەوانی و بۆنخۆشن. دەڵێن داری لیمۆ تەنیا دارێکە کە بەردەوام و هەمیشە سەوزە و میوە، گوڵ و گەڵای پێوەیە. بەرکەشی کە لیمۆیە لە شێوازدا هێلکەیی و لە وەرزەکانی پاییز و هەوەڵە زستاندا ئاودارتر و بەتامترە. لیمۆ پێش ئەوەی بە تەواوی پێبگا وشک دەکرێ و وەک لیمۆ ئەمانی یان لیمۆ بەسراوەی لە شێوازی بەهارات و بۆ تامی چێشت بەتایبەتی بۆ ئاووگۆشت و خوەرشتی قورمەسەبەزی بەکاری دێنن.
لیمۆ لە کوردەواری خۆماندا هەمیشە وەک دەرمان بەکار هاتووە، لەبەر ئەوەی مەوادی باشی زۆر تێدایە لەوانەی ڤیتامی H و ئەسید مفتالینی هەیە بەتایبەتی بۆ ساڕێش کردنی نیوە دەم و زار بەکاری دێنن.
لەشکری زوڵفت لە بۆ قەتڵم هەمیشە حـــــــــازرە
وەرنە سەیری تیری موژگانی لە دڵدا نەشتــــــەرە
ڕووت گوڵ و نارنج و لیمۆ یا هەناری گوڵ بـەدەم
دانەیی یاقووتە خاڵت غەبغەت وەک کەوســـــەرە
"زەبێحی"
لیمۆ ناویێکی کچانه‌ی کوردیه‌.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-