BackRibbed Cachrys, Gulbanum
لۆ

Latin: - Prangos ferulacea - Prangos ferulacea (L.) Lindl - Ferula Gummosa
English: - Ribbed Cachrys, Gulbanum
لۆ 

لۆ گیایەکی کوێستانیە. گیایەکی بە بنچە لە تیرەی "چەترییەکان" (Umbelliferae) و یان "Apiaceae" و لە بنەماڵەی چەترییەکان. ئەم گیایە دەرمانی زۆر دەردانە و کالسیۆمێکی زۆری تێدایە و بە جۆرێک کە لەگەڵ شیر هەڵیدەسەنگینن. ٣١ پێکهاتەی بۆ درمان تێدایە و ١٨ دانەیان لە تۆمەکەیدا ناسراوەن. لەو دە پێکهاتە ناسراوە ئالفاپین (٦،٣٦) ، پتاپین (٩،٣١) و پتافلاندرین (٧،١١) بە پێکهاتە سەرەکیەکانیان دەژمێردرێن. زۆرترین کارگێڕی ئەم گیایە دژی میکۆربی "ئستافلوکوکوس ئارئوس"ە. هەروەها بۆ دەرمانی ئێشی ددان و ئێشەکانیتری وەک ئێش و ئازاری گورچیلە بەکاری دێنن. دەبێ ئەوەش بڵێن کە سەرەڕای هەموو ئەو باشیانە، بەکار هێنانی زۆریشی وەک ژار و سەم وایە بەتایبەتی دەبێتە هۆی هەستیاری لە پیستدی مرۆڤدا هەر بۆیە ئەگەر وەک دەرمان بەکار دێ دەبێ دوکتوری گیاناس بیدا بە نەخوەش. زۆرجار بینراوە کە ئەم گیایە ئاژەڵیشی کوێر کردووە.
لە زۆر ناوچە دەیخۆن بەڵام من نەمدیوە لە ناوچەی ئێمە کەس بیخوا، بەڵام بەهاران پاش بڕین وشک دەکرێ بۆ خواردنی زستانی ئاژەڵ.
بە فارسی "جاشیر"، "جوشیر"ی پێ دەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-