Backverbena
شاپەسەن

Latin: - Verbena x hybrida - Verbena officinalis L.
English: - verbena
شاپەسەن 

شاپەسەن
شاپه‌سه‌ن، تۆقەگوڵ، یان تەوقە گوڵ، ئه‌م گیایه‌ له‌ تیره‌ی “شاپه‌سه‌نه‌کان”Verbenacées ه‌، ئه‌م تیره‌یه‌ش زۆرتر له‌ تیره‌ی “زه‌یتوونیه‌کان” Oleacées ئه‌چێ، گوڵێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پێوه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی بنچک تا ١٠٥سم باڵا ده‌کا. ئەم گوڵە لە بەر جوانی لە نێو گوڵدان و لە نێو حەوش و باخچەدا دەڕوێ و بە زۆر رەنگی جۆراوجۆر هەیە.
گوایە ئەوسا هێندیک کەس بە گوڵی خاچی (Herb of the Cross)یان ناسیوە هۆکارەکەشی ئەوەیە دەڵێن لەسەر برینی مەسیحیان داناوە و خوێنەکەی گرساوەتەوە.
بەڵام ئەم گیایە لەوە دەچێ لە کۆنەوە بۆ دەرمان بەکار هاتبێ، هەرچەند تامی تاڵە بۆ هەڵامەت درمانی چاکە. هەروەها بۆ درمانی نەخۆشییە پێستیەکان بەکار دێ.
هەرچەند تامی تاڵە بەڵام گەڵاکانی و سەرچڵە ناسک و سەوزەکانی ئەگەر بە لەشدا بخشێندرێ، بۆنێکی زۆر خۆش لەسەر پێت بڵاو دەکاتەوە.
گوڵە شاپەسەن زیاتر لە سەد جۆری هەیە، رەنگە لای خۆمان تەنیا چەند جۆرێکی دەست بکەوێ کە بۆ جوانی لە نێو گوڵدان و باخچەدا دەیچێنن.
لە شاپەسەندا مادەی شیمیایی جۆراوجۆر هەیە کە ئەمانە هێندێکیانن. تانین، موسیلاژ، ساپۆنین، ڤێربینالین و بتاکاروتین کە مادەیەکی تاڵە.
شاپەسەن درمانی باشە بۆ نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و هەروەها گازی نێو سک و گەدە کەم دەکاتەوە و هەستی ماندووبوون و قورس بوون لە لەش دەردەکا. بێجگە لەمانە بۆ هێڵنجدان و بەرگری لە حاڵەتی رشانەوە زۆر باشە.
شێوەی بەکار هێنانی
بڕی نزیکەی یەک کەوچکی چێشت خواردن لە شاپەسەن لە پەرداخێک ئاویدا بۆ ماوەی ١٠ دەیەقە بکوڵێنن. دەتوانن رۆژانە دوای خواردنی سەرەکی رۆژ، دوو فنجان لەم شاپەسەنە دەم کراوە بخۆنەوە.
هەروەها دەتوانن ٢ دڵۆپە لە رۆژی شاپەسەن لەگەڵ یەک کەوشک کوتراوی ئەم گیایەدا تێکەڵاوی یەک کەوچک رۆژی زەیتوون یان هەنگوینی بتکێنی و لە نێو دەمتدا بیهێلێتەوە. باشترە ئەم کارە دوای نانخواردن وا یان بەیانیان و یان هەر کات کە تووشی نەخۆشی بووی ئەنجام بدەی. دەبێ ژنە دووگیانەکان و ئەوانەی کە مەمکە دەدەن، نابێ بەکاری بێنن. منداڵان و ئەو ژنانەی کە سکیان نەبووە بە چوار مانگ نابێ رۆنی گیاکان کەڵک وەربگرن.
شاپەسەن هێوربوونەوە دێنێ هەر بۆیە دەبێ بە هۆی خەوێکی ئارام و خۆش. هەروەها بۆ ئیسترس و دڵەخورپە و دڵەڕاوکە دەرمانێکی بێ وێنەیە. دەتوانن کاتێک کە لە باری دەروونیەوە لە ژێر گوشار و تەوژمدان یان بە خەوتان لێ رەویوەتەوە، لە شاپەسەن کەڵک وەربگرن.
ئەم تیرە لە گیای شاپەسەن ٢٠٠ جۆری هەیە.
جۆرە هەرە باشەکەی ناوی Verbena Officinalis L.ە.
بە ئاڵمانی Eisenkraut
بە ئینگلیزی Vervain
بە فینلاندی Rohtorautayrtti
بە نۆروژی Jernurt
بە دانمارکی Jernurt
پاشکۆی officinalis کە لە وشەی لاتنی officina هاتووە و پێ دراوە ، نیشانەی ئەوەیە کە ئەم گیایە پێشتر وەک درمان بەکار هاتووە، چونکە ئەو ناوە لاتینیە مانای دەرمانخانە یان تاقیگە دەدا.
سەیری تەوقەگوڵ بکە

© Kurdflora 2000 - 2018 in cooperation with Auriolus, contact
-