BackRosa geranium
شه‌مانی عه‌تری

Latin: - Erodium moschatum - Pelargonum graveolens
English: - Rosa geranium
شه‌مانی عه‌تری 

گیایه‌کی دوو ساڵه‌یه‌ له‌ تیره‌ی “شه‌مانی یه‌کان” geraniacées (Geraniacea ). که‌م و زۆر داپۆشراوه‌ له‌ کورک و زۆر بۆن خۆشه‌. لاسکی ئه‌ستوور و به‌رزه‌. به‌رزیه‌که‌ی له‌ ١٠ تا ٤٠ سم ئه‌بى و گه‌لآکانی له‌ ١١ تا ٣١ گه‌ڵای چووکه‌ی ددانه‌داری دیکه‌ پێک هاتوون و قنچکه‌یان نیه‌. گوڵه‌کانی به‌ ڕه‌نگی سووری ئه‌رخه‌وانی و له‌ هىشووی ٧ تا ٨ دانه‌یدا به‌ شێوه‌ی چه‌تر له‌ کۆتایی لاسکه‌کانه‌وه‌ ده‌پشکون. بۆ ده‌رمان ده‌شێ.
به‌ فه‌رانسه‌یی Bec de grue musqué و Erodium musqué یە.
سەیری شەمانی، عەتری لەیل و عەترە گیا بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-