BackPelargonium
شەمدانی

Latin: - Pelargonium Garveolenz
English: - Pelargonium
شەمدانی 

مۆمدانی، جۆره‌ گوڵێکی جوانە له‌ تیره‌ی “دوو له‌تکه‌ییه‌کان” Dicotymédones، که‌ ئه‌مانیش تیره‌یه‌کی تایبه‌تی به‌ ناوی “شه‌مانیه‌کان، شەمدانیەکان” geragiacées بۆ خۆیان پێک دێنن و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە. شەمدانی بۆ دەرمان دەشێ. گەڵا و لاسک و گوڵەکەشی بۆ دەرمان دەشێ، دەبێتە هۆی بەهێز کردنی لەش و ئێش و ئازار کەم دەکاتەوە. بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانە باشە کە دوای منداڵبوونیان تووشی خەمۆکی دەبن. هەروەها سووڕی مانگانەی ژنان رێکوپێک دەکا. مەرهەمی باشە بۆ بوق و سووتانی لەش و بڕین و ئگزێم و برینەکانی نێو دەم. مێش دوور دەکاتەوە.
لەوە دەچێ ناوی ئەم گوڵە لە "شمعدانی" ئێرانیەوە وەرگیرابێ کە ئەم ناوەشیان لەبەر شێوازی بەرەکەی پێداوە کە لە نێو گوڵەکانیدان و شێوەی شەمدانیەکەی چەند شاخەی پێک هێناوە، بەڵام لە کوردستاندا چەندین جۆری یەک ساڵە و چەند ساڵەی هەیە. رۆژی ٢٥ی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠١٢ کاتژمێر ٧ی پێش نێوەڕۆ لە ویکیپێدیای فارسیدا کە ئەوانیش لە "دانشنامه رشد"ەوە وەریان گرتووە نووسراوە کە بەم تازەییانە راپۆرت لەسەر جۆرێک لەم گوڵە بە ناوی "پلارگونیوم کرسە تورم" لە دەڕەی قاسملو لە ورمێ دراوە.
سه‌یری شه‌مانی بکه‌.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-