BackBlack mulberry
شاتوو

Latin: - Morus nigra
English: - Black mulberry
شاتوو 

تووڕەشە، تفە نێرۆک، له‌ هێندى شوێنی کوردستان دا، سووره‌تووی پێئه‌ڵێن. دەتوانێ تووی ئاساییش بێ بەڵام دەنکەکانی زۆر زل بن. بەری دارێکی گه‌وه‌ره‌یه‌ هه‌ر وه‌ک دارتوو و باڵای تا ١٥ میتر به‌رز ده‌بێ و به‌رێکی ڕه‌ش ده‌گرێ که‌ له‌ شێوازدا هه‌ر تووه‌، به‌ڵام تامی تۆزى ترشه‌، شێوازی گه‌ڵاکانیشی لە “دڵ” ده‌چن، ددانه‌دار و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی تۆخ یان ئه‌رخه‌وانی یه‌. له‌ زۆر شوێنیش پێوه‌ندی ده‌ده‌ن به‌ دار تووه‌وه‌.
شاتوو بۆ ئەم نەخۆشیانە دەشێ. تەوژمی بەرزی خوێن کەم دەکاتەوە، نەخۆشی شەکرە چارەسەر دەکا، دژی سەفرا و یەرەقانە. شاتوو لە ناوچەکانی قەرەداغ، دەربەندیجان و بیارە دەست دەکەوێ کە لەوێدا کە دوای وشک کردن و هاڕین وەک ترش و سماق بۆ کوشتنی کرمی نێوزگ و وەرەم کردنی قوڕگ بەکاری دێنن.
مامۆستا بێسارانی بۆ ئەم جۆرە توویە هۆنراوەیەکی هۆنیوەتەوە کە لێرەدا دایدەنێم:
ئەوسا وێم تەنیا جە باخ مـــــــــــــــەشنیام
چەنی هامسەران باسان مەکــــــــــــــەردام
یەک رۆ جە تەقدیر مەجنوون ئــــامــاپـــام
مەگەرەوا بە زار پەی دووڕی دڵـــــــــــزام
ئاهوو نزولە و زام پڕهـــــــــــــــــــــوونش
شکاوا جەرگم تا ئەبەد تینــــــــــــــــــــــش
رژیا سەرتاپام بە هوون ســـــــــــــــوورش
ئیسەیچ جە دڵ مەی هوون ئــــــــەسرینش
.به‌ فه‌رانسه‌یی Murier noir پێئه‌ڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-