BackPteris aquilina, Psychotria ipacacunanha
سه‌ره‌خس

Latin: - Pteris aquilina, Psychotria ipacacunanha
سه‌ره‌خس 

سره‌خس، بنچکێکی به‌ ڕیشووه‌ له‌ ڕیزی (نهانزادان ئاونگ) دایه‌ که‌ سه‌ر ده‌سته‌ی گروپێکه‌ به‌ ناوی "سه‌ره‌خسه‌کان" Fougéres. ئه‌م بنچکه‌ لاسکه‌کانی به‌ شێوه‌ی ڕیشوو له‌ بن زه‌ویدان و په‌له‌کانیان له‌سه‌ر ڕیشووه‌که‌یان ده‌ڕوێن ولاسکی نییه‌، هه‌ر گه‌لآیه‌کی بۆ خۆی چه‌ندین گه‌لآی وردتری لێ ده‌بێته‌وه‌، جۆری زۆره‌ و هێندێکیان به‌ شێوه‌ی بنچک و هێندێکی به‌ شێوه‌ی ته‌رز و ئه‌وانیتریان به‌ شێوه‌ی دار، به‌لآم هه‌موویان له‌ شوێنی فێنک و نێو دارستان یان گه‌رمه‌سێردا ده‌ڕوێن. هێندێکیان که‌ گه‌لآکانیان جوانن له‌ نێو گوڵداندا ده‌یانڕوێنن. ( عمید) له‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا ده‌ڵێ: ئه‌م داره‌ 600 جۆری هه‌یه‌.
به‌ فه‌رانسه‌یی Fougére commune پێ ئه‌ڵێن. ئه‌مه‌ش ناوێکی فه‌رانسه‌یی Marsilia یه‌ بۆ جۆرێکی سه‌ره‌خسی ئاوی که‌ گه‌لآکانی چوار گه‌لآی چووکه‌تریان لێ ده‌بێته‌وه‌.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-