BackBlack mulberry
سووره‌توو

Latin: - Morus nigra
English: - Black mulberry
سووره‌توو 

سووره‌ تفێ، تفە سووری، تفە ڕڤەنێ، تووسوورە، جۆرێک تووه‌ که‌ ڕه‌نگی سووره‌. توویە شەمیی (Tuyê şemî) ناوی گوندێکیشه‌ له‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ که‌ له‌ نێوان شاره‌کانی مه‌ریوان و کامێراندا هه‌ڵکه‌وتووه‌‌.
سوورەتوو بۆ ئەم دەرمانانە دەشێ:
١ـ رۆژێک لێوانێک لە ئاوی سوورە توو دەرمانە بۆ یەرەقان
٢ـ گەڵا و بەری پێنەگەیشتوو و کوڵاوی سوورەتوو بۆ دەرمانی تەوژمی خوێن زۆر باشە.
٣ـ بەردی سەفرا لادەبا ئەگەر لە گەڵ تۆوی گەزگەزک تێکەڵ بکرێ و بکوڵێندرێ. یارە لە هەر کامیان ١٠٠ کرەم.
٤ـ خوێن پاک و خاوێن دەکاتەوە و پەلە و جۆشی سەر روومەت لادەبا، ئەگەر سوورەتوو لەگەڵ گوڵی خەتمی بکوڵێندرێ و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لەسەر روومەتی دابنێن هەموو جۆش و زیپکە و پەڵەی سەر پێستی روومەت لادەبا، بەشەرتێک کە سێ شەو ئەم کارە لەسەر یەک بکرێ.
کوتراوی سوورەتووی نەگەیشتوو لەگەڵ سماق تێکەڵ بکرێ و بکوترێ بە یەکدا و هەموو جارێک یەک کەوچک چایی خوەری لە لیوانێک ئاوی گەرمدا بدرێ بە دەم و زاردا و غرغرەی پێ بکرێ نەخۆشیەکان و رزینی پووکەکانی ددان چارەسەردەکا.
ئەگەر لە سێ رۆژدا و هەر رۆژە یەک لیوان لە ئاوی سوورەتوو بخورێ ئەوا سەفرا لە نێو دەبا و دەبێتە هۆی میزان کردنی خوێنی لەش.
مامۆستا بێسارانی بۆ ئەم جۆرە توویە هۆنراوەیەکی هۆنیوەتەوە کە لێرەدا دایدەنێم:
ئەوسا وێم تەنیا جە باخ مـــــــــــــــەشنیام
چەنی هامسەران باسان مەکــــــــــــــەردام
یەک رۆ جە تەقدیر مەجنوون ئــــامــاپـــام
مەگەرەوا بە زار پەی دووڕی دڵــــــــــــزام
ئاهوو نزولە و زام پڕهــــــــــــــــــــــــــوونش
شکاوا جەرگم تا ئەبەد تینـــــــــــــــــــــــش
رژیا سەرتاپام بە هوون ســـــــــــــــــوورش
ئیسەیچ جە دڵ مەی هوون ئــــــــەسرینش
سەیری شاتوو، و توو بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-