BackWood Small-reed, Lily grass, Sedge
زه‌ل

Latin: - Arundo arenaria - Butomus Umbellatus - Carex comans
English: - Wood Small-reed, Lily grass, Sedge
زه‌ل 

قامیش، جه‌گه‌ن، چیت، چیتک، ڕووه‌کێکی سێ سووچه‌ له‌ باتڵاغ ده‌ڕوێ و له‌ تیره‌ی "گه‌نمییه‌کان" Graminées. زه‌ل لقه‌کانی ڕاست و به‌رزه‌ و نێوه‌که‌ی قڕۆڵه‌ و لاسکه‌که‌ی بڕگه‌ بڕگه‌یه‌ و له‌ شوێنی مێرگه‌ڵاندا ده‌ڕوێ، بۆ داره‌ڕا (سه‌ر خانوو گرتن) به‌کار دێ و له‌ دروست کردنی چیخشدا به‌کار دێ. له‌ زه‌ل ئاڵه‌ێکی موسیقاش دروست ده‌کرێ پێی ئه‌ڵێن ‌نای یان نه‌ی و هه‌روه‌ها دووزه‌له‌شی لێ دروست ده‌که‌ن که‌ یه‌کێکه‌ له‌ کۆنترین ئامێری موسیقا.
به‌ فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Arundo.
سەیری قامیش بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-