BackLucerne (ssp. sativa), Sickle Medick (ssp. falcata)
دانارە

Latin: - Medicago sativa L.
English: - Lucerne (ssp. sativa), Sickle Medick (ssp. falcata)
دانارە 

لە خێزانی فاسۆلیاکان bean family ( fabaceae ) وە هەندێ جاریش لە خێزانی بەزالیادا پۆڵێن دەکرێت .
دانارە گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی پێدەشت و لەوەڕگا و ناوچە شاخاویەکانی کوردستانە و لە ڕۆخی جۆگەلە و ڕوبارەکان و پاوان و لەوەڕگاکان دەڕوێت ، لەگەڵ گیا سێپەڕەدا ( سێپەڕە و دانارە ) ئاڵف ( ئالیک ) ێکی زۆر بەسودن بۆ مەڕ وماڵات و ڕەشە وڵاخ .
لە باری گەش و هەوای لەبار و بڕی بارانی پێویستدا بەرزی گیای دانارە ( ١- ٣ ) پێ دەبێت وە نزیکەی (٢) پێ بەزەویدا پان دەبێتەوە .
لە مانگی گولاندا گوڵ دەردەکات و ڕەنگی گوڵەکانی شینێکی مەیلەو پەمەیی بریقەدارن ، گەڵاکانی درێژکۆلە و شێوە هێلکەیین .
ئەم گیایە زۆرتر ناوەکەی لەگەڵ سێپەڕە دێت.
تێبینی: نووسراوە و وێنەی ئەم گیایە هی بەڕێز مامۆستا بەکر ئەحمەدی یە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-