Back
داری کەوت
داری کەوت 

داری کەوت، درەختێکی خۆرسکە هیچ بەرێکی نیە گەڵاکانی ناڕێکن و لە شێوەدا لە گەڵای درەختی هەنجیر دەچن ڕەنگیان سەوزی تۆخە، ژێری گەڵاکان بڵقی ورد دەردەکات، لە وەرزی زستاندا گەڵاکانی دەوەرێت (هەمیشە سەوز نییە)، ئەم درارە لە ناوچە کوێستانەکانیەکانی کوردستاندا هەیە و زۆر دەگمەنە وە بە بڕوای من ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەر ( تۆو) ی نیەو تەنها بەشێوەی (قەڵەم) یان (برالە) زۆر دەبێت وێنەی ئەو درەختە لە شاخی کەنێر وکاساو لە ناوچەی ئالانی شارباژێڕ گیراوە وە بە پێێ زانیاری خەڵکی بەتەمەنی ناوچەکە ئەو درەختەی لەوێنەکەدا دیارە تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵ دەبێت.
وێنە و نووسراوەی ئەم دارە رۆژی 31/7/2014 دا لە لایەن برای بەڕێز کاکە بەکر ئەحمەدیەوە هاتووە بۆمان. سپاسی دەکەین.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-