BackSafflower
دڕکە چەورە

Latin: - Carthamus tinctorius L.
English: - Safflower
دڕکە چەورە 

دڕە تاڵێ، گیایەکی یەک ساڵەیە لە بنه‌ماڵه‌ی "تێکەڵاوییەکان" Asteraceae - Compositae کە باڵای تا ٦ دەسیمیتر بەرز دەبێ و باڵای قیت دەوەستێ و گوڵاکانیشی درژن و شێوازی دڵیان هەیە. گوڵەکانی شێوازی هێلکەییان هەیەو و لە چڵەپۆپەی لقەکانیەوەن. لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بە شێوەی خۆرسک دەڕوێ. ئەم گیایە لە زۆر شوێنی کوردەواریدا وەک مەرهەم لەگەڵ گیای دیکە و رۆنەکەرەی خۆماڵی تێکەڵی دەکەن بۆ زۆر نەخۆشی لەوانە زامی کۆن و پیس، ئاوڵە و سوریژە و خڕەکان. قەدیم لە وڵاتانی ئوروپایشدا بەتایبەتی لە وڵاتی سوێددا بۆ دەرمان بەکار دەهات و هەر بۆ ئەم مەبەستەش دەیانچاند، بەڵام دواتر تەنیا بۆ رەنگ کردن بەکاریان هێناوە.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گیایە لە وشەی Tingere (رەنگ کراو) و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم گیایە بۆ رەنگ کردن بەکاردەبرێ.
لە هێندیک سەرچاوەدا ئەم ناوانە بۆ ئەم گیایە نووسراوە Musk thistle, yellow nettle کە لە راستیدا لەگەڵ ناوە لاتینیەکەی یەک ناگرێتەوە، لەوانەیە جۆری دیکەی بێ.
بە ئاڵمانی Färber-Saflor یە.
بە سوێدی پێی دەڵێن Safflor.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-