BackZakkoumoil
دار سرنچک

Latin: - Elaeagnus angustifolia
English: - Zakkoumoil
دار سرنچک 

دار سنجوو، دارێکە لە بنەماڵەی "سرنچکەکان" Elaeagnus کە دارێکە لە شێوەی بنچک و یان داردایە و بەرێکیش بە ناوی سرنچک (سنجوو) دەگرێ کە لە شێواز و قەوارەدا لە زیتوون دەچێ و لە سەرەتادا رەنگی خۆڵەمێشی و پاشان سەوز و لە کۆتاییدا بە گەیشتوویی بە رەنگی سوورێک جوان دەردەچێ، لە ژێر پێستە ناسکەکەشیەوە بەرێکی گشتنی رەنگ ئاردی بە تامێکی شیرینەوە هەیە و لە نێو ئەوێشەوە دەنگە سرنچکەکەیە کە لە دەنگی خورما دەچێ. گوڵای دار سرنجک هێلکەیی و درێژ و نووک تیژە و رەنگیان خۆڵەمێشی یە. گوڵەکانی چووکە و بۆن خۆشن تا مەودایەکی زۆر بۆنی خۆشی خۆیان بڵاو دەکەنەوە کە لە ماوەی بڵاو بوونەوەی ئەم بۆنەدا کەسانی هەستیار پێی ناڕەحەت دەبن. لەبەر ئەوەی لە سنجوودا ڤیتامینەکانی E, B1, pp, B5 هەیە بۆ دەرمانی گەڵەمێزی و لابردنی چڵکی گوێ زۆر باشە.
سەیری سرنچک و یان سنجوو بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-