BackDate palme
دار خورما

Latin: - Phoenix dactylifera
English: - Date palme
دار خورما 

دارێکی گەرمەسێرییە لە بنەماڵەی Palmaceae کە زۆر باڵای بەرزە و بەرێک بە ناوی خورما دەگرێ کە پڕە لە شەکر و ڤیتامینی جۆراوجۆر. خورما بێجگە لەوەی وەک میوە دەخورێ بۆ دەرمانیش بەکاری دێنن. بەڕێز کاک ئەمیر ئەمینی لە "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ١٥٦دا لەم پێوەندییەدا دەنووسێ: خاوەنی کتێبی " تقویم الابدان" خورما بۆ کەسانی لاواز و کەم خوێن بە باش دەزانێ و دەڵێ ئەگەر شیلەی خورما لەگەڵ شیلەی ترێ و مێشکی گوێز تێکەڵ بکرێ و هەموو رۆژێک بەیانیان بەر لە نانخواردن ١ کەوچکی چێشتخواردن بخورێ بۆ ئەو ژنانە کە منداڵیان نابێ، زۆر چارەسەر سازە لەبەر ئەوەی خورما هاندەرە بۆ هۆرمۆنە جنسییەکان و خوێن پاک دەکاتەوە و سپێرم (تۆو، تۆم)ی نێر واتە کۆرۆمۆزۆمی y بەهێز و هانی دەدا سکپڕبوون بە منداڵێ نێرینە زیاتر دەکا. هەروەها خورما و پی بە یەکدا بکوترێن و لەسەر ئەندامی وەرەم کراو و ئاوساو دابنرێ، دایدەمرکێنێ.
سەیری خورما بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-