BackPear tree
دار هەرمێ

Latin: - Pyrus glabra Boiss
English: - Pear tree
دار هەرمێ 

دار هەمرۆ، مرۆ، دارێکی کوێستانی یە کە باڵای دەگاتە ١٠ میتر. ریشووەکەی زۆر لە ئەرزدا رۆدەچێ، گەڵاکانی ساف و ددانەدارن. گوڵەکانی سپی و رەنگیان تۆزێک بەرەو لای پەمەیی دەچێ. بەرێک دەگرێ بە ناوی هەرمێ کە تۆزێک قووچە و گۆشتن، ئاودار و بەتامە. لقە ناسکەکانی ئەم دارە، گەڵاکانی پێست و لاسک و میوەکەی هەمووی بۆ دەرمان دەشێ و پێشتر لە دەرمانی خۆماڵیدا کەڵکیان لێ وەرگرتووە، بەتایبەتی بۆ لە نێو بردنی بەردی نێو بۆریی میز و ئارام کردنەوە و یاو و لەرز لە نێو دەبا. هەروەها دەبێتە هۆی لە نێو بردنی بۆنی ناخۆشی میز و رەنگی میز رووناکتر دەکاتەوە. ئەوانەی کە میزیان بۆ ناکرێ و بە پچڕ پچڕ میز دەکەن خواردنی هەرمێ دەرمانی باشە بۆیان. لەش بە هیز دەکا و تینوویەتی دەشکێنێ. دەبێتە هۆی گیرانی سک بەڵام هاوکات نێو ریخۆڵەکانی نەرم و نیان دەکات. سووتانەوەی میزڵدان و بۆرییەکانی میز ساڕێژ دەکا.
لەبەر ئەوە جۆری شەکری نێو هەرمێ لولزە، هیچ زیانی بۆ ئەو کەسانە کە شەکری خوێنیان لەسەرەوەیە نیە و دەتوانن بیخۆن. هەروەها خواردنی هەرمێ بۆ دەرکردنی ژەهرەکان لە لەشدا زۆر باشە. بۆ هێنانە خوارەوەی تەوژمی خوین ئەو کەسانە دەبێ چەند رۆژ تەینا هەرمێ بخۆن و خواردنیتر نەخۆن. هەڵبەت ئەم جۆرە رژیم گرتنە دەبێ لە ژێر چاوەدێری دوکتور و لەسەر بیروبۆچوونی ئەواندا بەڕێوە بچێ.
خونچە و گوڵی دار هەرمێ گەدە بە هێز دەکا و خوێن لەبەرچوون و سکچوون ساڕێژ دەکا. هەروەها بۆ هەڵمسان چاو دەکرێ لە کوتراوی گوڵ و شکۆفەی دار هەرمێ کەڵک وەربگیردرێ. تۆمی نێو هەرمێ دژی کرمی نێوزگ و گەدە و رێخۆڵەکانە. دێم کراوی گەڵاکانی وەک چایی دەبێتە هۆی وەستانی سکچوون. دێم کراوی گەڵا تازە پێگەیشتووەکانیشی بۆ نەخۆشی و نارەحەتییەکانی پروستات و بۆرییەکانی میزکردن زۆر باشە.
هەرمێ چۆری زۆرە بەڵام جۆرێکی کێویلە و خۆڕستی هەیە کە زۆر رەقە و تامیشی هێندە خۆش نیە.
سەیری هەرمێ و هەرمێ گوڵاویی بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-