BackIvray
دانەوێڵەی دێمی

Latin: - Lolium temulentum
English: - Ivray
دانەوێڵەی دێمی 

دانەوێڵەی دەیمێ، دانەوێڵەی دەیمی، گەنم رەنگ. گیایەکە لە بنەماڵی "پوئاسە یان گەنمیەکان" Poaceae = Gramineae و لە دەستەی Lolium کە گیایەکی یەکساڵەیەوە و زۆر لە گەنم و جۆ دەچێ و نزیکەی ١ میتر باڵا دەکا. بە جۆرێک ئەگەر کەسێک نەیناسێ وادەزانێ گەنم و جۆیە. زۆریش لە نێو جاڕە گەنم و جۆدا دەڕوێ و لەگەڵ ئەوان خۆی تێکەڵ دەکا. ئەگەر دەنکەکانی لەگەڵ گەنم و جۆ تێگەڵ ببێ و بهاڕدرێ، لە خواردنەکەیدا مرۆڤ تووشی سەرەگێژە و خەواڵوویی دەکا. بەڵام باڵندەکان بە رادەی مرۆڤ پێی هەستیار نین. لە کوردەواری خۆماندا ئەوانەی بە ژەهری ئەم گیایە تووش دەبن، ئاوی هەنار و یان بەڕووی برژاویان پێ دەدان. لە هێندێک ناوچەشدا ئەگەر دوو دڵ بن لە ئاردێک کە دانەوێڵەی دێمی تێکەوتبێ بۆ هەر سەد کیلو ١ کیلوو ئاردی بەڕووی تێدەکەن بۆ ئەوەی کار لە بخوەرەکانی نەکا.
سەیری مرۆر بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-