BackAbsinthe، Wormwood
دڕکە ئاڵەت

Latin: - Artemisia absinthium L.
English: - Absinthe، Wormwood
دڕکە ئاڵەت 

تۆڵەکە مارانە، مارتۆڵەکێ، گیایەکی بە پنجە لە بنەماڵەی "تێکەڵاوییەکان" (Compositae) کە باڵای تا ١ میتر بەرز دەبێ و گەڵاکانی دەڵێتی ئاروێشمە گوڵەکانیشی زەردن کە لە چڵەپۆپەی لقەگانەوە دەڕوێن. قەدیم بۆ دەرمان زۆر بەکاریان دەهێنا چونکە دەرمانێکی باشە بۆ نەخۆشینەکانی گەدە و رێخۆڵە، بەڵام لە هێندێک وڵاتی وەک سویددا ئێستا ئیتر تەنیا بۆ دروست کردنی ئارەق بکاری دێنن.
ناوە لاتینییەکەی ئەم گیایە لە وشەی absinthos (تاڵە بەڵام باش) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تامە تاڵەی کە ئەم گیایە هەیەتی.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Wermut.
بە سویدی Malört یان äkta malört یە. بە پێی Retzius 1806 سویدیەکان ئەم ناوەیان لەبەر ئەوە بەم گیایە داوە کە جۆرە میشێک (mal) راو ناوە و لێی رەوینەتەوە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-