BackMilk Thistle
دڕکە دەرزی

Latin: - Alhagi persarum Boiss & Buhse
English: - Milk Thistle
دڕکە دەرزی 

دڕە بزمارێ، وشترخار، یانداغ، وشترخوەرە، رووەکێکی بە دڕکە لە بنەماڵەی "نۆکییەکان" (Leguminosae)ە و دڕکەکانی لە دەرزی و چوکڵەی ددانئاژن دەچن، بۆیە ئەم ناوەیان لێ ناوە. ئەم گیایە لە سەڵوەتئاوای سنە و بیجاڕدا دەڕوێ. گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ و وشتر زۆر حەزی لێ دەکا، لەوە دەچێ بێجگە لە وشتر و بزن نەبێ، ئاژەڵیتر نەیخوەن. شەربەتی ئەم دڕکە کە لە ئێراندا بە "عرق خارشتر" بەناوبانگە، یەکێک لە باشترین دەرمانەکانە بۆ بەردی گورچیە. ئەوانەی کە تاقیان کردووەتەوە زۆری لێ رازین و زۆری تاریف دەکەن.
سەیری وشترخوەرە، دڕکە دەرزی و حوشتر ئالیک بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-