BackMilk Thistle
دڕکی مریەم

Latin: - Silybum marianum - Silybum marianum (L.) Gaertn.
English: - Milk Thistle
دڕکی مریەم 

دڕک مریەم ناوی گیایەکە لە تیرەی "گوڵ ئەستێرەکان" کە بە شێوەی خۆڕشک لە دەش و دەردا دەڕوێ. گیایەکی بە دڕوویە بەڵام بۆ دەرمانی زۆر نەخوەشی و دەرد و بەڵا دەبێ و بەتایبەتی بۆ نەخۆشی گورچیلە، بەردی زراو، زراو و زەردوویی دەرمانی زۆر باشە، ئەو بەشانەی کە بۆ دەرمان دەشێن زیاتر دەنکەکانی و گەڵاکانیەتی کە مادەیەکی بە ناوی "سیلی مارین"ی تێدای کە بۆ دابەزینی کلسترۆڵی خوێن زۆر بەکەڵکە.
ئەو دەرمانەی لەم گیایە وەدەست دێت لە هێندیک شوێن بە ناوی "لیورگڵ" لە بازاڕدا دەفرۆشرێ و لە شێوەی حەبی ٧٠ میلیگرەمیدا دەست دەکەوێ.
ناوە لاتینیەکەشی بە ناوی حەزرەت "مریەم"ەوە ناو نراوە.
بە ئاڵمانی Mariendistel یە.
بە سویدی پێی دەڵێن Mariatistel.
به عەربی پێی دەڵێن "عکوب".
Artnamnet marianum syftar på jungfru Maria.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-