BackMeadow Saffron
ده‌سته‌شلک

Latin: - Colchicum autumnale L.
English: - Meadow Saffron
ده‌سته‌شلک 

گیایەکی چەند ساڵەیەی خۆڕستە بەڵام بۆ جوانیش دەیچێنن، پاییزان دوای ئەوەی گەڵاکانی دەوەرێ، گوڵ دەکا. بەرێکی کەپسوولی دەگرێ کە سێ ژووریی هەیە، هەموو گیایەکە و بەرەکەشی زۆر ژەهراوین و هۆکاری ژەهراویب بوونەکەشی ماددەیکە بە ناوی alkaloiden colchicin پێشتر بە بۆنەی ئەم مادەیەی کە تێیدایە بۆ دەرمان بەکار هێنراوە. ئەوانەی ئەم گیایە ناناسن لەگەڵ (Crocus) تێکەڵێ دەکەن، بەڵام ئەم لقەکانی کەمترە.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گیایە لە وشەی لاتینی autumnus (پاییز) پێکهاتووە و ئەویش بەو مانایی "پاییزیی"یە، ئەمەش بە بۆنەی پاییزی بوونی ئەم گیایەیە.
بە ئاڵمانی Herbstzeitloseی پێدەڵێن.
بە سوێدی پێی دەڵێن Tidlösa.
سەیری سورنجان بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-