BackRhus coriaria
دار سماق

Latin: - Rhus coriaria
دار سماق 

دارسماق بنچکێکی کوێستانییە لە بنەماڵەی Anacardiaceae کە بەرێکی هێشووی ترش بە ناوی سماق یان "ترش" دەگرێ کە سەرەتا سەوز و پاشان رەنگی سوور یان قاوەیی دەبێ. سماق دوای کوتان و ورد کردن بۆ تام و جێژی خواردن بەکاری دێنن و بێجگە لەمەش دەرمانی باشە بۆ نەخۆشییەکانی پووکی ددان و بەهێز کردنی گەدە و ترشانی گەدە و بۆ خاوێن کردنەوەی خوێن و کەم کردنەوەی تەوژمی خوێن زۆر باشە. لە هێندیک وڵاتدا لە سماق خواردنەوەیەک دروست دەکرێ کە بۆ ساڕێژ کردنی ئیش و ئازاری گەدە دەخورێتەوە. هەروەها سماق بۆ نەخۆشی دیابێت زۆر بە کەڵکە. لە کوردەواری خۆشماندا چێشتێکی خۆشی بە ناو سماقاو پێ دروست دەکەن کە دەرمانێکی باشە بۆ سکچوون.
لە یۆنانی کۆندا کەڵکیان لە لقەکانی دارسماق وەردەگرت بۆ رەنگ کردنی پارچە و قوماش و لە ئیتالیادا بۆ رەنگ کردنی چەرم بەکاری دێنن.
شیرینی بو، له‌ تاڵی بو ترشی عیتابی ڕووت
خاڵت له‌سه‌ر جه‌بین بووه‌ته‌ دانه‌یی سمــــاق
"نالی"

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-