BackHazel tree, Hazelnut tree
دار قندق

Latin: - CORYLUS AVELLANA L.
English: - Hazel tree, Hazelnut tree
دار قندق 

دار فندق، دارفنق، دارفنقیی، دارێکی کورتە باڵایە لە تیرەی Corylaceae، ئەگەر زۆر باڵا بکا دەبێ بە نزیک ٢ میتریە بەڵام لە شوێنی خۆش ئاو و هەوادا دەگاتە ٦ میتر. داری فندق هی ناوچەکانی ئوروپا و ئاسیای چووکەیە. گەڵاکانی پان و نووک تیژن و دوو لیوارەی ددانەداری هەیە، رانگیان سەوز و قنچکەکەشی نزیک ١ سانتیمیتر درێژە. فندق دوو جۆری نێر و مێوەی هەیە کە پاییزان خۆیان پیشان دەدەن. فندق خڕ و گردە و لە ١ و نیو تاکوو ٢ و نیو سانتیمیترە. بەرەکەشی بەرگێکی سەوزی هەیە کە دوای ویشک بوون لێی دەبێتەوە. بەرەکەشی وەک بادام و گوێز بە کاڵی و بە برژاوی دەخورێ.
بە ئاڵمانی Haselnuß پێدەڵێن.
بە سویدی Hasselی پێدەڵێن.
سەیری فندق بکە.

© Kurdflora 2000 - 2017 in cooperation with Auriolus, contact
-